پۆڵەتیک پرێس
پەڕەشوتێک لە ناکاو لە کاتی یاری تۆپی پێی خولی پۆڵەندی، نیشتەوە نێو یاریگاکە، بەهۆیەوە یارییەکە وەستاو یاریزانان و ناوبژیوانان توشی سەرسوڕمان بوون.
پەڕە شوتێک دوای تەواوکردنی فڕینەکەی لە ئاسمان، پەڕەشوتەوانەکەی ناچار کردن لە نێو یاریگای پۆڵەندادا بنیشێتەوە، بەپەلە ناوبژیوانان و یاریزانانی ناچار بە وەستان کرد.
لێنزی کامێراکان نیشتنەوەی لە ناکاوی پەڕەشووتەکەیان تۆمار کرد، بەپێی بڵاو کراوەکان یارییەکە بە فرمانی ناوبژیوانان ڕاگیراوە، دوای ئەوە بە شێوەیەکی ئاسایی دەستیان بە یاریکردن کردۆتەوە.