لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان هۆشداری لەبارەی بانگەشەی پێشوەختەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هۆشداری لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشەی پێشوەختەوە دەدات.

عەمید غالب عەتیە، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کارەکانی لیژنەی باڵا بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ کاندیدان و دەنگدەران و کۆمیسیۆن و سەرجەم ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بە هەڵبژاردنەکان بەردەوامە.

عەتیە لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە وتی، ” لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا بەپێی یاسا بانگەشەکان دەستیپێنەکردووە بەڵام لە واقیعدا بانگەشەی هەڵبژاردن دەبینین، ئەمەش پێچەوانەی یاسایە”.

وتەبێژی لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان ڕاشیگەیاند، چەندین ڕێکاری گرنگ لەلایەن لیژنەکەمانەوە بۆ پاراستنی چاودێرە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان لە دابینکردنی شوێنی ئارامی مانەوەو پاراستنی ئەمنیەتی ئەو شوێنانەش کە دەیانەوێ سەردانی بکەن”.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاروایە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا