پۆڵەتیک پرێس
ویندی شیرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران دەستپێدەکاتەوە.
شیرمان وتیشی، ” هەڵبژاردنەکانی ئێران کە لە ١٨ ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت ئاڵۆزی بۆ گفتوگۆکان دروست دەکات”.
گفتوگۆکان لەبارەی گەڕانەوەیە بۆ پابەندی تەواوی ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کراو ساڵی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تاکلایەنە لێی کشایەوە.
لەبارەی گفتوگۆکانی ڕابردووەوە ویندی شیرمان وتی، ” پێشکەوتنی بەرچاو بەدیهاتووە، بەڵام نازانم دەتوانرێت هەردوولا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی یاخود نا”.