عێراق ١٢ ملیۆن ژەم ڤاکسینی فایزەر وەردەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاروایە تا کۆتایی ئەمساڵ حکومەتی عێراق ١٢ ملیۆن ژەم لە ڤاکسینی فایزەر بایۆنتیک وەربگرێت.

ڕیاز حەلفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تەندروستی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بایۆنتیکی بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا گرێبەستێکی واژۆ کردووە بۆ وەرگرتنی ١٢ ملیۆن ژەم ڤاکسین کە لە ماوەی ئەمساڵدا ئامادە دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەم مانگەدا حکومەتی عێراق ٥٠٠ هەزار ژەم لەو ڤاکسینە وەردەگرێت و لە مانگەکانی داهاتووشدا تا کۆتایی ئەمساڵ بڕەکەی دیکەی بەدەست دەگات”.

ڕیاز حەلفی دڵنیاییشدا لەوەی ئامادەکاری کراوە بۆ گەیشتنی چەندین بەفرگرە بۆ هەڵگرتنی ڤاکسینەکان کە لەگەڵ ستاندارەکانی پلەی ساردی تەندروستی جیهانیدا گونجاوە و وتی ” لە سەرجەم پارێزگاکان تواناکانی هەڵگرتنی ڤاکسین گونجاو و بەردەستە”.

بەگوێرەی دواین ئاماری ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق کۆی ئەو کەسانەی تا ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە ٦٦٧ هەزار و ٧٦ کەسە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک