پەرلەمانتارێكی یەكێتی: توركیا 70 خاڵی سەربازی لەناو خاكی هەرێم دامەزراندووە

پۆڵەتیك پرێس

دوای سەردانی لیژنەی هاوبەشی پەرلەمانی عێراق و  کوردستان بۆناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەندامانی شاندەكە ئاماژە بەوە دەكەن سوپای تورکیا بە شێوەیەکی بەرچاو هاتووەتە ناو خاکی هەرێم بۆ ئەوەش چەكدارانی  (پەكەكە)ی كردووە بەبیانوو.

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی ئەو لیژنەی سەردانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمیان كردووە بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوو رۆژە بەمەیدانی لەناوچەسنورییەكان بەدوواداچوون دەكەن و ئەوەی بۆیان دەركەوتووە، توركیا بەبیانوی پەكەكە بەشێوەیەكی بەرچاو هاتووەتە ناوخاكی هەرێم و دامەزراندنی بارەگاكانیشیان ئەوە دەردەخەن كە كوردستان داگیر دەكەن و نیازی كشانەوەو جێهێشتنی سنورەكانی هەرێمی كوردستانیان نیە.

وتیشی، بەهۆی پێشێلكارییەكانی توركیاوە ژمارەیەكی بەرچاو لەگوندەكانی ئەو سنورە چۆڵكراون و ژینگەی هەرێم شێوێندراوەو هەر ناوچەیەكیش كە داگیری كردووە دارەكانی بڕیوەو سەربازگەیەكی لێداناوە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە،  توركیا نزیكەی 70 خاڵی سەربازی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان جێگركردووە و بۆ ئەوەش بیانوویەكی لاوازی هەیە كە چەكدارانی( پەكەكە) بەڵام توركیا نایەوێت ئەو ناوچانە چۆڵبكات ئەگەر پەكەكەشی لێنەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا لەو هێرشانەی كردوویەتی بۆسەرخاكی هەرێمی كوردستان سروشت و ژینگەی كوردستانی شێواندووەو داری زۆری لە دارستانەكانی هەرێم بڕیوەو پوش و ناوچەیەكی فراوانی سوتاندووەو زیانی گەورەی ئابوری بەخەڵكی ئەو ناوچانە گەیاندووە.

هاوكات، ئیسماعیل عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكگرتوو ئەندامی لیژنەكە بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەسەردانی لیژنەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و كوردستان بۆ ناوچە سنورییەكان راپۆرتێك ئامادە دەكەن و ئاراستەی دەستەی  سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت.

وتیشی، گوندەكانی سنوری پارێزگای دهۆك بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە زیانی گەورەیان بەركەوتووە و دانیشووانی ئەو سنورەش ئەوەیان بۆ لیژنەکە پشتڕاستکردووەتەوە، تورکیا دارستان و باخی ناوچەکەی بڕیوە و زیانێکی زۆری بە ژینگە و دارستانەکانی ناوچەکە یانگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت رێگری بكرێت لەدروستبوونی شەڕو خوێن رشتن و پێویستە بەگفتوگۆكردن كێشەی نێوان ئەو هێزانەی لەو سنورەن چارەسەربكرێت.

ماوەیەکە سوپای تورکیا لە ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆك دەستی کردووە بە بڕینەوەی داری دارستانەکانی هەرێم و تەبێژی حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند، بە فەرمی تورکیایان ئاگادارکردووەتەوە لە بڕینەوەی دار لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا