هەوڵەکانی دیاریکردنی ناسنامەی ڕووفاتی سەدان قوربانی دەستی داعش بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانی دیاریکردنی ناسنامەی ڕووفاتی سەدان قوربانی دەستی داعش بەردەوامن.

هەڵمەتە بەرفراوانەکەی حکومەت بۆ پشکنینی سەدان ڕووفاتی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەیە کە یەکێک لەو ١٠ گۆڕەبەکۆمەڵە گەورانەیە کە داعش لە دوای خۆی بەجێیهێشت دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی ناوچەیەکی بەرفراوانی عێراقی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، دەیان کەسوکاری قوربانیان چوونە بەردەم فەرمانگەی پزیشکی دادای بەغدا و نمونەی خوێنیان لێ وەرگیرا بە مەبەستی بەراوردکردنی لەگەڵ خوێنی ئەو سەدان قوربانیەی لە زیندانی بادوش، ئەو کوشتارگەیەی داعش لەو زیندانە ئەنجامیدا یەکێک بوو لە ترسناکترین ئەو کارانەی داعش لەماوەی کۆنتڕۆڵی ناوچەیەکی بەرفراوانی عێراق لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ ئەنجامیدا.

یاسەمین مونزیر، سەرۆکی بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە پزیشکی دادی بەغدا ڕایگەیاند ، نمونەی خوێنی سەد خێزان لە بەغدای پایتەخت وەرگیراوەو نمونەی خوێنی دەیان کەس لە پارێزگاکانی باشور وەرگیراوە.

وتیشی، ” ئەم هەڵمەتە لە پێنج پارێزگای دیکەش ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەی ناسنامەی قوربانیان دیاریبکرێت”.

ڕێکخراوی داعش کە بەرپرسی ئەنجامدانی “کۆمەڵکوژی” لە عێراق دادەنرێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەترسیدارترین تاوانی جەنگ هەژماری دەکات،  ڕێکخراوەکە دوای خۆی خۆی ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی جێهێشت کە ژمارەی قوربانیانی دەگاتە ١٢ هەزار کەس.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا