تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی سەرکۆنەی ڕەفتارەکانی پارتی دەکات

پۆڵەتیك پرێس

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەدات، پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی داوەتە پرۆسەیەکی زۆر مەترسیداری بەحیزبیکردنی دەزگا تەندروستیەکان و بەناوی خەڵاتكردنەوە كۆبوونەوەی حیزبی بەكەرتی تەندروستی دەكات.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت ، پارتی لە بەرزترین ئاستدا دەستی دواەتە ئەو ڕەفتارە حیزبیە شەرمهێنەرانەو لە رۆژی 6\6\2021 بە ئامادەبونی کاکەمین نەجار و ئەحمەد کانی و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی کۆبونەوەیەکی بە ژمارەیەک تەندروستکار کردوە.

هاوكات ئەوەش هاتووە، ئێمە لە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بە توندی سەرکۆنەی ئەم ڕەفتارە حیزبیانەی پارتی دەکەین رایدەگەیەنین پارتی ئەگەر بەڕاستی لە خەمی سیستمی تەندروستیە با دەست هەڵگرێ لە بەحیزبیکردنی دەزگا تەندروستیەکان.

راگەیەندراوەكە باس لەوەشدەكات، پێویستە پارتی لە ڕێی حکومەتەوە لە باتی خەڵاتی ژمارەیەکی کەمی تەندروستکاران، با موچە و دەڕماڵەی تەندروستکاران دابینکات یان ئەگەر ڕاستگۆیە با ڕێگە لە کادیرە حیزبیە باڵاکانی بگرێت لە بازرگانیکردن بە تەندروستی خەڵک و قاچاخی دەرمانەوە دەست نەخەنە ناو كاروباری تەندروستكارانەوە.

راگەیەندراوەكەی تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی دەشڵێت، ئەگەر پارتی لە خەمی تەندروستی خەڵکە با ئەو نەخۆشخانە زەوتکراوانە بگەڕێنێتەوە کە بەرپرسەکانی ئەو حیزبە داگیریانکردوە وەکو نەخۆشخانەی منداڵانی کوردستان (سانتیلایڤ).

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی رەخنە لەحیزبەكانی دیكەی هەرێم دەگرێت وداوای هەڵوێستیان لێدەكات و رایدەگەیەنێت، ئێمە لە پاڵ سەرکۆنەی پارتی، ڕەخنە لە حیزبەکانی دیکەش دەگرین. حیزبەکانی دیکەی ڕەکابەری پارتی پێویستە هەڵوێستی توند و کاریگەریان هەبێ لە بارەی ئەم ڕەفتارانەی پارتی.

هاوکات، لەراگەیەندراوەكەدا تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕەخنە لە وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر دەگرن و ئاماژە بەوەدەكەن،  وەزیری تەندروستی بەتایبەتی، بۆ خۆی كادیرێكی حیزبی عەیارە ٢٤ەو ئەوە كە دەرگای دەزگا تەندروستیەكانی خستوەتە سەرپشت بۆ پارتی. ئەم ڕەفتارانەی وەزیری تەندروستی دەریخست كە ئەو وەزیری تەندروستی خەڵكی كوردستان نیە بەڵكو وەزیرێكی حیزبیە كە ئەوەندەی لە خەمی بەرژەوەندییەكانی حیزبەكەیەتی هێندە لە خەمی تەندروستی خەڵكی كوردستان نیە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا