بڕی ئەو پارە بلۆککراوانەی بۆ عێراق گەڕاونەتەوە ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ٢٠ ملیۆن دۆلار لەپارەی بلۆککراوی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە گەڕێنراوەتەوە.

ئەمیر مەیاحی، بڕیاردەری لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، لیژنەی دەستپاکی بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ کەیسی پارە بلۆککراوەکانی عێراق، لە ساڵی ٢٠٠٣ وە ٢٠ ملیۆن دۆلار لە پارەی بلۆککراوی وڵات لە بانکە عەرەبی و نێودەوڵەتیەکاندا گەڕێنراوەتەوە”.

مەیاحی وتیشی، ” بڕی پارەی بلۆککراوی عێراق یەک ملیار و ٤١٧ ملیۆن دۆلار، گەڕانەوەشی پێویستی بە کاری جدی حکومەتە”.

بڕیاردەری لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشیکردەوە، ” گەڕانەوەی پارەکە هەوڵێکی زۆری ناوێت، بەڵکو جدییەتی پێویستە، ئەرکی وەزارەتی دەرەوەیە لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتان دروست بکات لەبارەی شێوازی گەڕاندەوەی پارەکانەوە”.

پێشتر سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارێکی دەرکردووە لەبارەی ئازادکردنی پارە دەستبەسەرداگیراوەکانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا