هواوی سیستمی مۆبایلەکانی دەگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕاگەیاندنەکان ئاشکرایان کردووە، کۆمپانیای هواوی چینی پلانی هەیە بۆ ڕاگرتنی سزاکانی ئەمریکا، کار لەگەڵ100 کۆمپانیادا بکات، بۆ نوێکردنەوەی مۆبایلەکانی و بڵاو کردنەوەو ناردنی مۆبایلەکانی بۆ جیهان.

سەرچاوەکان جەختیان لەوەش کردەوە هواوی زیاتر لە100تەلەفۆن تابلێت دەنێرێتە دەرەوە کە بە سیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس، کار دەکەن لەبری سیستمی ئی ئێم یو ئای.

بەپێی بڵاو کراوەکان، سزاکە سیستمی هارمۆنی ئۆئێس ناگرێتەوە، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەم نوێ کردنەوەیەش لە ساڵی 2022وە دەست پێ دەکات.

سیسمتی هارمۆنی ئۆ ئێس 2.0لەسەر ئامێرەکانی واچ 3 و واچ 3 پرۆ و مەیتپاد پرۆو زۆرێکیتریشیان دەبێت کە کۆمپانیاکە دەیاننێرێتە دەرەوە.

بەکارهێنانی ئەم سیستمەش مانای وایە، کۆمپانیاکە بە تەواوی پشت بە سیستمی ئەندرۆید نابەستێت، چونکە سزاکانی ئەمریکا سیستمەکانی ئەندرۆیدی ئەو مۆبایلە دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا