ئەیسۆس مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس مۆبایلی ڕۆگ فۆنی ڕاگەیاند، کە بەم زوانە لە بازاڕەکانی ڕوسیا و ژمارەیەک لە بازاڕەکانی ئاسیا و ئەوروپا بەردەست دەبێت.

مۆبایلی ڕۆگ فۆن فایف یەکێک دەبێت لە باشترین مۆبایلەکانی ئەمساڵ و توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660 تێدابەکارهاتووە، دوو جۆر ڕامی هەیە یەکەمیان هەشت گێگابایتە و دووەمیان 12 گێگابایتە، دوو جۆر میمۆریشی هەیە 128 یان 256 گێگابایت.

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شاشەکەی بەشێوەیەکی پێشکەوتوو بەدیقەی 2448/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتزە، تێکڕای ڕووناکیەکەی 800 مۆمە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی (5+13+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 24 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، دەرچەی یو ئێس بە تایپ سی 3.1ی هەیە، خێرای پاتریەکەی شەش هەزار میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا