ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ وای53 ئێس فایف جی بە تایبەتمەندی نوێ و نرخی ڕکابەری بەرهەم دەهێنێت.

شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و شەپۆلی 90 هێرتز، کێشەکەی 189 گرامە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی 64 مێگاپێکسڵە.

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن480 فایف جی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 5 هەزار میلی ئەمپێرە.

چاوەڕوان دەکرێت نموونە سەرەکیەکەی لە ڕامەکەی هەشت گێگابیتە و میمۆریەکەی 128گێگابایتە بەنرخی 281 دۆلار بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا