گۆگڵ بیستۆکێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گۆگڵی ئەمریکی بیستۆکێکی سەری بێ تەلی بە ناوی پیکسڵ بادس ئەی دروست دەکات، بە باشترین شێوە دەنگ دەگوێزێتەوە، بەچەند کارپێکەرێکی ١٢ ملیمی کار دەکات.

تایبەتمەندیەکانی بیستۆکەکەی گوگڵ

کۆمپانیاکە هەندێک نوێکردنەوەی لە دیزانی بیستۆکەکەدا کردووە، سلیکۆنی زیاد کردووە بۆ ئاسوودە بوون لە کاتی بەکارهێنانیدا، کەمێک گۆڕانکاری لە ڕەنگەکەیدا کردووە کەیسێکی بۆ بارگاوی کردنەوەی دروست کردووە.

شەحنی بیستۆکەکە بۆ ماوەی ٥ کاتژمێر بەرگە دەگرێت، کەیسی بیستۆکەکە دەتوانێت چوار جار بۆت بارگاوی بکاتەوە، بیستۆکەکە بەرگەی شێ و خۆڵ و باران دەگرێت بەهۆی پارێزەری ئای پی ئێکس ٤.

دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی و گوێگرتن لە دەنگی گوگڵ، دەتوانێت دەنگی دەرەکی هەڵدەوەشێنێتەوە، نرخی بیستۆکەکە دەگاتە نزیکەی ٩٩ دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا