پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت” دەتوانین بەبێ لێبڕین و بەبێ بەغداش موچە بدەین، بەڵام بەمەرج، پابەندین بە بەڵێنەكانمان لەدابەشكردنی موچە”.
ئەمڕۆ چوار شەممە 9ی حوزەیران، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: “لەرووی میكانیزمی كۆكردنەوەی داهات كێشەمان هەیە پێویستە پێداچوونەوە بە میكانیزمی كۆكردنەوەی داهات بكرێت”.
وتیشی “ئەگەر چاكسازیەكان بەو بەرنامەی حكومەت دایناوە جێبەجێبكرێت و لایەنەكان هاوكار بن و بەغداش پارە نەنێرێت دەتوانین بەبێ لێبڕین موچە بدەین”.
بەوتەی جوتیار عادل، زیاتر لە 11 مانگە حكومەتی عێراق پارەی هەرێمی نەناردووە كاردەكەن بۆئەوەی پرسی دواكەوتنی موچە دووبارە نەبێتەوە، ئەگەر نرخی نەوت جێگیربێت و پرۆسەی چاكسازی حكومەت وەك خۆی جێبەجێبكرێت دەتوانین بەبێ لێبڕین موچە بدەن و هیچ بیانویەك بۆ حكومەتی عێراق نەماوەتەوە.