عێراق بڕی چەند پارە قەرزاری جوتیارانی هەرێمە؟

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت “بڕی ئەو قەرزەی شایستەداراییەكانی جوتیاران كە لای حكومەتی عێراق ماوەتەوە زیاتر لە 307 ملیار دینارە”.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “دوایین قۆناغی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی چەكی پارەكانیان كراوە”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی وتیشی “بڕی ئەو پارەیەی گەیشتووە بۆ ساڵی رابردوو كە دواین قۆناغە زیاتر لە 46 ملیار دینارە بۆ هەرسێ پارێزگای سلێمانی، هەولێر و دهۆك”.

لەبارەی بڕی ئەو شایستەداراییانەی جوتیارانی هەرێم كە وەك قەرز لای حكومەتی عێراق ماوەتەوە ئاماژەی بەوەكرد، زیاتر لە 307 ملیارە و هەوڵەكان بۆ خەرجكردنی ئەو بڕەش بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا