کۆنترین کۆمپانیا گرانترین مۆر دەکڕێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆنترین کۆمپانیای بازرگانی پۆست گرانترین مۆری ساڵ بەنرخی 8.3 ملیۆن دۆلار دەکڕێت.

ستانلی گیبونس کۆنترین کۆمپانیای بازرگانییە، گرانترین مۆری لەجیهاندا بەناوی گویانا کڕی کە لەساڵی 1856 لە بەڕیتانیا دروستکراوە، کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: ئەو مۆرە بەناوبانگترین و گرانترین مۆرە لەجیهاندا، مۆرەکە لە فرۆشگای سەرەکی ستانلی گیبونس لە لەندەن نمایش دەکرێت.

صورة

ستانلی گیبونس قەرزێکی بێ سووی لە کۆمپانیای فۆنێکس ئێس جی وەرگرت بۆ کڕینی مۆرەکە.

هاری ویلسن سەرۆکی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند: کڕینەکە هەنگاوێکی نوێ و گرنگ بوو لە زیندووکردنەوەی کۆنترین بازرگانی مۆری پۆست لەجیهاندا، دوای ئەم هەنگاوە پشکەکانی کۆمپانیای ستانلی گیبونس بەڕێژەی 3.4% بەرزبۆتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا