پەیوەندی نێوان سیتی و میسی بوو بەفەرمی

شەوی ڕابردوو یانەی مانچستەر سیتی لە بەرنامەیەکدا کە بەشێوەی دیبەیت ڕێکخرابوو باسی ئایندەی نێوان یانەکە و مێسی تێدا کرا .

بەو پێیەی گرێبەستی مێسی ئەم مانگە کۆتایی پێ دێت لە ئێستاوە تێگرای یانەکان کار بۆ ئەوە دەکەن مێسی ڕازی بکەن تا ئەوەی ڕوو بکاتە یانەکەیان یەکێک لە یانەیە مانچستەر سیتیە کە زۆر بەتوندی هەوڵی گواستنەوەی مێسی دەدات .

یانەی بارسا هەتا ئێستا هیچ گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشی مێسی نەکردووە ئەوەی هەیە تەنیا دەنگۆیە بەوەی لاپۆرتا دەیەوێت گرێبەستێکی دە ساڵە پێشکەشی مێسی بکات .

دوێنێ بەفەرمی یانەی سیتیزن پەیوەندی بە باوکی مێسیەوە کردووە سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ مێسدا بەڵام باوکی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە ئێستادا کورەکەی تەنیا سەرقاڵی پاڵەوانیتی کۆبا ئەمریکا پاش ئەو پاڵەوانێتیە بیر لە ئایندەی مێسی دەکەینەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا