فەرید ئەسەسەرد: لەگەڵ دەستوورێكی مەدەنین زۆرترین ئازادی فەراهەم بكات

پۆڵەتیك پرێس

سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی دەڵێت، بۆ وڵاتێكی وەكو كوردستان پێم وایە سیستمی سەرۆكایەتی رەنگە كێشەی گەورەی لێبكەوێتەوە، تێڕوانینی یەكێتی بۆ دەستوور ئەوەیە دەستوورێكی مەدەنی بێت و زۆرترین ئازادی بدات بە خەڵكی و میكانزمی پاراستنی ئازادییە گشتییەكان دابین بكات.

فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی لە میانی دیدارێكی تایبەت لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: ئەگەر ئیرادە هەبێت دەتوانین دەستوورێكی باش بنووسینەوە، بەڵام ئەو كێشانەی بوونەتەهۆی ئەوەی ئێمە بێ‌ دەستووربین ئێستاش هەرماون ئێمە تێڕوانینی خۆمان هەیە لایەنی دیكەش تێڕوانینی خۆی هەیە، تێڕوانینی ئێمە ئەوەیە دەستووری هەرێم نزیك بكەینەوە لە دەستووری عێراق بۆ ئەوەی دوو سیستمی جیاواز نەبێت.

سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی وتی: دەستوور بەیەك لایەن نانووسرێتەوە بە هەموو لایەنەكان دەنووسرێتەوە بەتایبەتی لایەنە سەرەكییەكان چەند كێشە كەم ببێت لە نێوانیاندا ئەوەندە پرسی دەستوور بۆ پێشەوە دەچێت چەند كێشە زۆربێت لە نێوانیاندا ئەوەندە ئەم پرسە دوا دەكەوێت.

دەربارەی تێڕوانینی یەكێتی بۆ دەستوور فەرید ئەسەسەرد باسی لەوەكرد، تێڕوانینی یەكێتی بۆ دەستوور ئەوەیە دەستوورێكی مەدەنی بێت و زۆرترین ئازادی بدات بە خەڵكی و میكانزمی پاراستنی ئازادییە گشتییەكان دابین بكات.

دەربارەی پرسی ئایین روونیكردەوە، بمانەوێ و نەمانەوێ‌ بە دین مەحكومین، ئایینی ئیسلام پەیوەندییەكانی ئێمە و ژیانی ئێمەی رێكخستووە كەس دژی ئەو بابەتە نییە، ئەكرێت بگەینە رێككەوتنێك ئەوەی لە دەستووری عێراقداهەیە لەسەر ئەم بابەتە لە دەستووری هەرێمیشدا هەبێت.

دەربارەی سیستمی سیاسی ئەسەسەرد ئەوەی خستەڕوو، بۆ وڵاتێكی وەكو كوردستان سیستمی سەرۆكایەتی رەنگە كێشەی گەورەی لێبكەوێتەوە، چونكە دەرفەتی دروستبوونی دیكتاتۆریەت لە سیستمی سەرۆكایەتیدا زۆرترە وەك ئەوەی لە سیستمی پەرلەمانیدا دروست ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا