وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لەبارەی موچە و شاندی ھەرێمەوە چی دەڵێت؟

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانی بەغداین بۆئەوەی بەمزوانە شایستەداراییەكانی هەرێم بنێرێت، بۆئەو مەبەستەش چەند لیژنەیەكی هونەری و یاسایی پێكهێندراوە و دانوستانەكانی هەردووشاندی هەرێم و بەغداش بەردەوامە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “دوای ئەوەی دوێنێ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی چونەوە بەغدا و چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆكایەتی حكومەت و وەزارەتەكانی نەوت و دارایی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە ئەنجامدا، لەبارەی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2021، لەئەنجامدا ژمارەیەك لیژنەی هونەری و یاسایی پێكهێنرا”.

وتیشی “ئێمە لەكۆبوونەوەكان جەختمانكردەوە كە پابەند دەبین بەئەو ئەركەی یاسای بودجە خستویەتیە سەر حكومەتی هەرێم و داوای شایستە داراییەكانی هەرێمیش دەكەین، ئێستاش شاندێكی هەرێم لەبەغدان بۆ بەردەوامیدان بەجێبەجێكردنی میكانیزمی یاسای بودجە”.

جەختیكردەوە، وەزارەتی سامانەسرشوتییەكان ئامادەی نیشانداوە بەوئەركەی لەسەرشانیەتی جێبەجێی بكات، چاوەڕواندەكەین بەمزوانە بەغدا شایستەداراییەكان بنێرێت و بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی دواتر قسەی لەسەردەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا