دوای 25 ساڵ بە شێوەیەکی سەردەمیانە ئەتاری دەرکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەتاریت لەبیرە؟هاوڕێی منداڵی یادگارییەکانی ڕابردوو دوای چەندین ساڵ، بە دیزاینێکی نوێ و شێوەیەکی جیاواز کە لەگەڵ سەردمی ئێستا گونجاوە دەگەڕێتەوە.

کۆمپانیای ئەتاری ئاشکرای دەکات، یەکەمین پلاتفۆرمی نوێی یاری دروست دەکات لە ماوەی ٢٥ ساڵدا، بەپێی بڵاو کراوەکان ڕەنگە نرخەکەی بگاتە نزیکەی ١٠٠ دۆلار.

بەکارهێنرانی دەتوانن، لە ڕێگەی سیستمی گوگڵ و ویندۆوز لینکس، و ئەتاری لینکسەوە کاری پێبکەن، ئەمەش مانای وایە ئەو کەسانەی ئارەزووی یاری کردن دەکەن یارییە کۆمپیوتەریەکان بکەن، بەشێوەیەکی ئاسایی، بە ڕاستەوخۆ لەسەر سەکۆ جیاوازەکان.

ئامێری ئەتاری ئێف سی ئێس، چەندین یاری کلاسیکی لە خۆ دەگرێت بەکارهێنەران بە بەردەوامی دەتوانن بەکاریان بهێنن ١٠٠ یاری بە سیستمی ئارکید کار دەکات، ٢٦٠٠ یاری پێ دەکرێت بە سیستمی ئێچ دی.

میمۆریەکەی تەنها ٣٢ گێگابایتە، بەڵام دەتوانی میمۆری دەرەکی بۆ بەکار بهێنیت ڕامەکەی ٨ گێگابایتە، چارەسەرکەری ئەی ئێم دی ڕایزنی تیادا بەکار هاتووە.

ئامێرە نوێیەکە لە ١٥ ی مانگی حوزەیرانەوە لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت، بەکارهێنەرانی دەتوانن بەدەستی بهێنن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا