بە ڤیدیۆ..ناسا ڕۆبۆتێکی ٦٤ پەنجە دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی ناسای ئەمریکی، پلانی ئەوەی هەیە ڕۆبۆتێک دروست بکات کە بینێرێتە ئەو شوێنانەی مرۆڤ توانای نیە بچێت.

ناسا پەرە بە دروست کردنی دوو ڕۆبۆت دەدات، ڕۆبۆ سیمان، سۆرۆگەیت، لە تاقیگەیەک لە شاری پاسادیانای ویلایەتی کالیفۆرنیا گرنگیان پێ دەدات.

بەپێی بڵاو کراوەکان، ناسا پلانی هەیە کۆنترۆڵی ڕۆبۆتەکان بکات بۆ ئەوەی بیاننێرێت بۆ سەر هەسارە جیاوازەکان، کە مرۆڤ ناتوانێ بچێت.

ناسا ڕوونی کردۆتەوە، تاقیگەی جەت پرۆپۆلیسۆن، پرۆگرامی هەموو ئەو ڕۆبۆتانەی کردووە کە ناردوومانە بۆ مەریخ.

لە ڕێی دانانی چەندین هەستەوەرو کامێراوە ڕۆبۆتەکە دەتوانێت وێنەی هەسارەکانیتر بگرێت و زانیاری وداتایان لەسەر کۆ بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا