ئارێز عەبدوڵڵا بۆ پەكەكە و پارتی: هێشتا دەرفەت ماوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت “هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان پارتی و پەکەکە لە بەرژەوەندی هیچ کەس و لایەك نییە، جگە لە دوژمنانی کوردستان”.

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ڵەتیك پرێس ناردووەڕایگەیاند: “هێشتا دەرفەتی ئەوە ماوە لە جیاتی چەك زمان بەکاربهێندرێ، چونکە هەرکە زمان بچێتەوە کالانی ئاگری چەک تەڕ و وشك بە یەکەوە دەسوتێنێ”.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت “ئەگەر بمانەوێ شەڕ هەڵگیرسێنین دەتوانین دەیان پاساو بدۆزینەوە و ئەگەر بە دوای ئاشتیشەوە بین ڕێگاکانمان تەختن، ئەو ئامادەکاریەی بۆ ئەم شەڕە دەکرێ جگە لە وێرانکردنی جارێکی تری ماڵی کوردان و بنکۆڵکردنی قەوارەی هەرێم هیچی تر نییە”.

بەوتەی ئارێز عەبدوڵڵا، پێویستە لەو بارەیەوە پارتی و پەکەکە دانبەخۆدابگرن و ڵایەنەکانی دیش ئاوی خۆیان بەو ئاگرە دابکەن کە ئەگەر تەشەنەی کرد ماڵی هەموان دەسوتێنێ.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پێشمەرگە ی پارتی و پەكەكە لەسنوری بادینان دروستبوە و بەوهۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە برینداربوون و كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا