ڤیدیۆ.. ئایا ترەمپ پانتۆڵەکەی بە پێچەوانەوە لەبەرکردووە؟

پۆڵەتیک پرێس

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو گەشتێکی بۆ کارۆلینای باکوور کرد، بەمەبەستی پیشکەش کردنی وتار بۆ هەودارانی و شوێنکەوتوانی.

صورة

لەکاتی وتارەکەدا پانتۆڵەکەی بووە جێی سەرنجی هەمووان و قسە و باسێکی زۆری بەدوای خۆیادا هێنا، گرتە ڤیدیۆی و وێنەکان کە لە بەشێکی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبونەتەوە پیشانی دەدەن هیچ زنجیرێکی ڕوون لەبەشی پێشەوەی پانتۆڵی قاتەکەیدا نییە، ئەمەش سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا و ئەو پرسیارەی لایەن دروست کرد ئایا ترەمپ پانتۆڵەکەی بە پێچەوانەوە لەبەرکردووە.

وتارەکە ٩٠ خولەکەی خایاند، جارێکی دیکە ترەمپ سەرنجی خستە سەر چین و دەڵێت: ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکانەوە دەرچووە نەک لە بازاڕەوە، بۆ ئەمەش پێویستە چین قەرەبووی جیهان بکاتەوە.

هەروەها ترەمپ پشتگیری لە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر بوتین کرد و دەڵێت رۆڵێکی زۆری لە بەردەستبوونی ڤاکسینەکەدا هەبووە.

صورة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا