“ئەمریکا سەرکردەکانی حەشدی شەعبی دەکاتەئامانج”

پۆڵەتیک پرێس

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سادیقون رایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق هەستاوە بە ئامادەکردنی ناوی چەند سەرکردەیەکی دەستەی حەشدی شەعبی و میلیشیاکان و دەیانکاتە ئامانج.

عەبدولئەمیر توعەیبان دوبەی، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر فراکسیۆنی سادیقون دەڵێت، ئەمریکا دەترسێت لەتواناکانی حەشدی شەعبی، بەتایبەتی کە بووەتە رێگر لەبەردەم ئەو پلانانەی ئەمریکا دەیەوێت لەعێراق جێبەجێیان بکات.

دەشڵێت، باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووەتە سەرچاوەی سەرجەم کێشە و قەیرانەکانی عێراق.

پێشتریش عەباس زەیدی، ئەندامی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەبەغدا رایگەیاند، چەند لایەنێک کە لەناوەوە و دەرەوە پشتیوانی دەکرێن لەپاڵ پلانەکانی ئیسرائیل، دەیانەوێت دژی حەشدی شەعبی جەنگ هەڵبگیرسێنن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا