هەرێم سێ‌ ساڵە ئاگاداری دەستدرێژیەكانی توركیایە بۆ سەر ژینگەی بادینان

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم دەڵێت، بڕینەوەی دارستانەكانی سنوری بادینان لە لایەن توركیاوە سێ‌ ساڵە دەستی پێكردووە و پێشتریش حكومەتی هەرێمیان لەو دەستدرێژییانە ئاگادار كردووەتەوە.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕینەوەی دارستانەكانی سنوری بادینان لە 2018 ەوە دەستی پێكردووە ئێمە پێشتر بە نووسراو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێممان ئاگاداركردووەتەوە لەو پێشێلكارییانەی دەكرێتە سەر دارستان و ژینگە لەو ناوچانە.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتی: وەزارەتەكەی ئێمە وەزارەتێكی خزمەتگوزارییە بۆیە ئەوەی ئەركی ئێمەبووە ئاگاداركردنەوەی سەرووی خۆمان بووە لەو پێشێلكارییە.

باسی لەوەشكرد، قەرەبووكردنەوەی زەرەر و زیانەكانی بڕینەوەی دارستانەكان زۆر زەحمەتە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بڕینەوەی دارەكانی بادینان لەلایەن توركیا و گواستنەوەیان بۆ ئەو وڵاتە كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە، بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس تەمەنی بەشێك لەو دارانەی بڕدراونەتەوە لە نێوان 350 بۆ 400 ساڵدابووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا