لەدوای روخانی رژێمی بەعس، ناوچە سونە نشینەكانی عیراق، بەهۆی لەدەستدانی دەسەڵات، دوچاری چەندین كێشەی گەورە گەورە بونەوە، و كەنارگیر كران، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەژمونی شیعە، بەدەیان حزب و رێكخراو هاتنە كایەوە وەكو ( جبهە الجهاد والتحریر والخلاص الوگنی وجبهە الجهاد والخلاص الوگنی، و تنڤیم النقشبندیە، و القاعدە..) هەروا رۆڵی حزبی ئیسلامی عیراقی، كەدۆستی توركیا بوو، دواتر هاتنی داعش هەموو ئەم حزبانە نەیانتوانی رێ لە هەژمونی دەسەڵاتی شیعە بگرن، لەئاكامدا، سونەنشین، بوە ناوچەیەكی وێرانی بێدەسەڵات.
(هەرێمی كوردستان)
لەدوای ریفراندۆم، و ١٦ ی ئۆكتۆبەر، هەرێمی كوردستانیش لەوپەڕی دەسەڵات و جوگرافیایەكی فراوان، ئێستا بۆتە قەوارەیەكی بچوك، دوچاری چەندین كێشەی نوێتری ئابوری و دارایی، سەربازی لە داگیركارییەكانی توركیا،بۆتەوە.
ئێستا كە هەرێمی كوردستان رۆڵی پێشوی لەپاشداوە، سونەش ئەمە بارودۆخەكەیەتی، تاكە دەسەڵاتی باڵادەست لە عێراق، شیعەیە، شیعەش، لەناوخۆیاندا، كەوتونەتە دوو بەرەی جیاوازەوە. بەرەی نزیك لە ئێران، لە دۆخی بەرگریكردنن لەخۆیاندا، نازاندرێ لە ئایندەدا، ئێران بەچ سیناریۆیەك، دەتوانێ باڵانس بگەڕێنێتەوە.
بەرەی نزیك لە ئەمریكا، دەتواندرێ بوترێ بەرەی دەسەڵات، كێشەی ناوچە سوننیەكانی نیە، هەرێمی كوردستانیش لەگەڵیدا لە هەوڵی رێكەوتندایە، ئەوەی كە بۆ بەرەی ئەمریكا كێشە بێت، رۆڵی ئێرانە لە عیراق، ئەمەشیان لە ئایندەدا، سەركەوتن و نشوستی دەردەكەوێت.
ئەوەی كە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە، لەنێوان ئەو دوو هێزە دەرەكییەدا، چۆن پێگەی سیاسی و رەفاهیەت بگەڕێنێتەوە؟ئەویش دەبێ بەوپەڕی وریاییەوە، سیاسەتی دوور مەودا دابڕێژێت، هەر وەك ئەوەی كاك مەلابەختیار لەدواین وتاریدا، ئەنجامدانی ئەو كۆنگرەیەی بە پێویستیەكی گرنگ بۆ دەرباز بون لەم دۆخە هەڵسەنگاند.
ئەم ساڵ، و چوارساڵی ئایندەی دوای هەڵبژاردن گرنگ و هەستیارن بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە بۆ حكومەتی كازمی و هەروا بۆ نەیارانی شیعەی حكومەتی كازمی، هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگی باڵانسی ئەو نێوانەی دەبێت، هەردوو لا هەتا بەهێز بونیان پێویستیان بە هەرێم دەبێت، بەتایبەت كازمی، لەدوای بەهێز بون و چەسپاندنی دەسەڵاتی، پێویستی بە هەرێمی كوردستان، نابێت، بەڵكو هەوڵی بەردەوامی دەبێت بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێم وەك قەوارەیەكی فیدڕاڵی بۆ دەسەڵاتێكی ئۆتۆنۆمی كارگێڕی.
بۆیە ئەنجامدانی كۆنگرەی باشوری كوردستان، پێویستیەكی حەیاتی درەنگ وەختە، بۆ رزگار بون لەم دۆخە نوێیەی ئاراستەكانی جیهان، لەدوای یەك جەمسەری بۆ فرە جەمسەری و كۆنتڕۆڵكردنی حكومەتەكانی ناوچەكە و رۆژهەڵات، لەسەر مافی گەلانی ئەو وڵاتانە،چ جای گەلی كوردستانی ژێردەستەی ناو گەلانی سەردەستەی، حكومەتی لەقالب دراوی زلهێزەكان.
سامان سنجاوی