ئەنشلۆتی ؛ پێرێز تووڕە دەکات !

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کارلۆ ئەنشلۆتی بووە ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ناوبراو لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات بۆ وەرزی نوێ کارلۆ بڕیاریداوە 5ی مانگی 7 بەفەرمی مێرەنگی دەست بکات بە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ هاوکات مۆڵەت دەدات بەو یاریزانانەی لە هەر دوو پاڵەوانێتی یۆرۆ و کۆپا ئەمریکادا بەشدارن .
کارلۆ باش دەزانێت ئەرکی ئاسان نابێت لەم خوولەی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵدا چونکە یانەکە پێویستی بەبردنی نازناوە هاوکات کێشەی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکان کێشەیەکی دیکەیە جگە لە هێنانی یاریزان .
بەشێکی بنەڕەت لە یاریزانەکانی ئێستای مێرەنگی ئەوەیە گرێبەستەکەیان نزیکە تەواو بێت یاخوود ئاستیان دابەزیوە و ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەرداریان بێت .
کارس بێڵ یەکێکە لەو یاریزانانەی بۆتە کێشه بۆ ڕیاڵ مەدرید ، ناوبراو لە ئێستادا بۆتە هۆی کێشە بۆ ئەنشلۆتی و پێرێز چوونکە ئەنشلۆتی بەفەرمی ڕایگەیاندووە کە بێڵ لە بەرنامەکانی کارەکانیدا هەیە و دەیەوێت سوودی لێ ببینێت بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە پێرێز هیچ خۆشحاڵ نییە بە مانەوەی بێڵ و دەیەوێت بە هەر جۆرێک بێت دەستبەرداری بێت چوونکە ئاستی لاوازە و مووچەکەشی زۆرە بۆیە بێڵ بۆتە کێشە لە نێوان پێرێز و کارلۆدا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا