10 كەس بەتۆمەتی كونكردنی بۆری نەوت لەهەولێرو دهۆك دەستگیركراون

پۆڵەتیك پرێس:
10 كەس بەتۆمەتی كونكردنی بۆری نەوت لەسنووری هەولێرو دهۆك دەستگیركراون‌و ئەو 10 كەسەش ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بۆ “پۆڵەتیك پرێس” وتی: لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداركراوینەتەوە، كە 10 كەس دەستگیركراون‌و لێكۆڵینەوەیان لێدەكرێت.

عەلی حەمەساڵح وتیشی: ئەو 10 كەسە دانیان بەوەدا ناوە، كە لەچەند ناوچەیەكی جیاوازی هەولێرو دهۆك، بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانیان كون كردووەو ئێستا دادگا لێكۆڵینەوە لەدانپێدانانی ئەو كەسانە دەكات.

ساڵی رابردوو دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چەند كەسێكی راگەیاند، ئەوەش بەتۆمەتی ئەوەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانیان كونكردووەو دزیان لەنەوتەكە كردووە.

لەبارەی ئەوەی ئەو كەسانە، باندن، یان كەسانی حیزبین، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتی: تائێستا دیارنییە، كە ئەو كەسانە كەسی حیزبی بن، ئێمەش چاوەڕێی بڕیاری دادگاین لەو بارەوە.

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەنووسراوێك لەبەرواری 2020/1/6 بەژمارە 120 لەو بارەوە وڵاتی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دابووەوە، كە لەنووسراوەكە هاتبوو: سەبارەت بەناوەرۆكی هاوپێچی نووسراوتا دەقی پرسیاری پەرلەمانتار كونكراوە؟ چ رێكارێكتان گرترتەبەر؟ وەڵام ئاگاداری بەرێزتان دەكەینەوە لەبەر گرنگی بابەتی كونكردنی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان هێزەكانی پۆلیس‌و ئاسایش و پۆلیسی كاروباری پاراستنی دامودەزگا نەوتییەكان بەدواداچوونی بەردەوام و لێكۆڵینەوە لەكەیسی كونكردنی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەن و توانرا چەند شوێنیك دەست نیشان بكرێت لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ناحیەی قوشتەپە/ گوندی دۆڵەبەركرەو لە سنوری دیبەگە و گوندی نوغەران لە نزیك گوێر ‌و چەند تۆمەتبارێك دەستگیركراوە.

هەروەها لەنووسراوەكە هاتووە: ئێستا كەیسەكە لە دادگای لێكۆڵینەوەیە و لە پارێزگای دهۆك لە قەزای سمێلیش بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان كون كراوە و توانرا چەند تومەتبارێك دەستگێر بكرێت ‌و كەیسەكەیان لە دادگا لێكۆڵینەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا