پۆڵەتیک پرێس
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، لەمیانەی بەشداریکردنی لە یادی کۆچی دوایی خومەینیدا، هەردوو وڵاتی عێراق و ئێرانی بە ” یەک گیان لە جەستەیەکدا” وەسف کرد.
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە یادی کۆچی دوایی خومەینیدا کە حەشدی شەعبی رێکیخستبوو بەشداری کرد و وتی، ” ئێران شانازی بەخۆیەوە دەکات کە بەرگریکاری موسڵمانانی جیهانە”.
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ، لە وتەکانیدا پەیوەندییەکان عێراق و ئێرانی بە “قووڵ” وەسف کرد و وتیشی، ” یەک گیانن لە دوو جەستەدا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” عێراق و ئێران لە هەموو بارودۆخێکی خۆش و ناخۆشدا پاڵپشتی یەک بوون و هیچ هێزێک ناتوانێت لە یەکتریان جیابکاتەوە”.