هیچ فشارێك لەسەر پەرلەمانتارانی یەكێتی بۆ كشاندنەوەی واژووەكانیان نییە

پۆلەتیك پرێس:
پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی لەپەرلەمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە لەژێر فشاردا بن بۆ كشانەوەی ئەو واژووانەی لەسەر نووسراوی بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمانی كوردستان كردوویانە.

عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەو بارەوە بۆ “پۆلەتیك پرێس” وتی: من لەو بارەیەوە هیچ شتێكم نەبیستووە و هیچیشم پێنەگەیشتووەو شتێكی واش بوونی نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، میدیای پارتی رۆژی دوو شەممە بڵاویانكردەوە، كە فشار لەسەر پەرلەمانتارانی یەكێتی هەیە بۆ ئەوەی واژووەكانیان لەسەر ئەو نووسراوە بكشێننەوە، كە بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان نووسراوە.

رۆژی یەك شەممە نووسراوێك بڵاوكرایەوە، كە نووسراوەكە، واژووی 24 پەرلەمانتاری كوردستانی لەسەربوو، كە نووسراوەكە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرابوو، تێدا داوای بانگهێشكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری داراییان كردبوو، بەمەبەستی لێپرسینەوە لە بڕیاری سەرلەنوێ بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەم داوایەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دوای ئەوە دێت حكومەتی هەرێم موچەی مانگەكانی شوبات و ئازاری ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی بە لێبڕینی سەدا ٢١ دابەشكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا