ئالكانتارا دڵی هێڵی ناوەندە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

تیاگۆ ئالكانتارا نێوەندكاری ئیسپانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی شەوی ڕابردوو مەزنترین ئاستی خۆی لەگەڵ یانەكە پێشكەش كرد و یەكێك بوو لەو یاریزانانەی كە كۆنتڕۆڵی هێڵی ناوەندیان بۆ بایرن دەستەبەر كرد پاشان لە دەرەوەش لەگەڵ هاوڕێكانی هەر بەردەوام بوو لە پێشكەش كردنی ئامۆژگاری تا فیكەی كۆتایی لە لایەن داوەری یارییەكەوە لێ‌ دراو نازناوی ژمارە 6 بووە موڵكی تیاگۆ و یانە باڤارییەكە.

پاش تەواو بوونی یارییەكە باس و خواسی ئەوە لەگەڵ هانز دیتەر فلیكی ڕاهێنەر كرایەوە كە ئەو یارییە بۆ چەند یاریزانێكی بایرن كۆتا یاری بوو لەوانە تیاگۆ ئالكانتارای نێوەندكار كە دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە ڕووە و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بارگەی كۆكرد بێتەوە لە وەڵامدا دیتەر فلیك وتی: ئەو پێی ڕاگەیاندم حەزی پێیە بەردەوام بێت لەگەڵمان منیش خۆشحاڵم و دەمەوێت لەگەڵم بێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانێكە دەزانێت چی دەكات و چۆن لە نێوەندی یاریگادا كۆنتڕۆڵی هەموو شتێك دەكات.

ئەو ڕاهێنەرە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: بۆندەكەی ساڵێكی ماوە لەگەڵ بایرن هیوادارم بمێنێتەوە و بۆندێكی باشی پێشكەش بكرێتەوە، چونكە من پێویستم پێیەتی.

جێی باسە پاش ئەو لێدوانەی فلیك هاندەرانی یانەی لیڤەرپول لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتییەوە بێ‌ هیوا بوونی خۆیان لە گواستنەوەی ئالكانتارا ڕاگەیاند كە بە یەكێك لە بۆندە نوێیەكانی یانەكەیان تەماشایان دەكرد بۆ وەرزی داهاتووە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا