تەندروستی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی کەڕووی ڕەش ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، نەخۆشی کەڕووی ڕەش پێش ڤایرۆسی کۆرۆناش هەبووە، دەشڵێت، “نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناگوازرێتەوە”.

ڕوبی فەلاح حەسەن، ئەندامی تیمی پزیشکی و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، نەخۆشی کەڕووی ڕەش لەناو کوت و خۆڵدا هەیە، دەکرێ لەوانەوە بگوازرێتەوە، ئەم نەخۆشیە زیاتر زیاتر ڕووبەڕووی ئەوانە دەبێتەوە کە بەرگری لەشیان لاوازە یاخود نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە لیژنەی پێکهێناوە کە ئەو حاڵەتانە دەستنیشان بکات کە گومان دەکرێت تووشی کەڕوی ڕەش بووبن”.

ڕوبی فەلاح لەبارەی مەترسی نەخۆشیەکەوە وتی، ” کەڕووی ڕەش ڤایرۆسێکی گوازراوە نییە، دەشتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت ئەگەر حاڵەتە زوو دەستنیشان بکرێت”.

ئەم لێدوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەکاتێکدایە میدیا عێراقییەکان بوونی چەند حاڵەتێکی کەڕووی ڕەش لە پارێزگای زیقاری باشوری عێراق بڵاو کردەوە، ئەوەش مەترسی لای عێراقییەکان دروست کرد لەوەی مەترسیەکانی وەک مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا