پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڕیەل می خۆی ئامادە دەکات بۆ دروستکردنی کۆمەڵیک مۆبایلی زیرەک بە تایبەتمەندی نوێ و پێشکەوتوو.
مۆبایلەکە شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی ٦.٥٥ ئینج، پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە ئەستوریەکەی هەشت ملیمە، کۆمپانیاکە تا ئێستا هیچ زانیاریەکی دەرباری دیقەی پیشاندان و شەپۆلی مۆبایلەکە نەخستۆتەڕوو.
مۆبایلەکە چارەسەرکەرەکانی سناپ دراگۆن ٨٧٠ و ٧٧٨ جی تێدابەکارهاتووە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە بەم زوانە بخرێتە بازاڕەوە.