پۆڵەتیک پرێس
دیزاینەرێک لە کۆریای باشور چاوێکی ڕۆبۆتی دروست کردووە ناوی لێناوە چاوی سێیەم، بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان دەتوانن لە ناوچەوانی خۆیانی ببەستن ، بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی ڕۆیشتندا سەیری مۆبایلەکانیان بکەن.
دیزاینەر پینگ مینگ وۆڵگی تەمەن ٢٨ ساڵ، دەڵێت چسرەسەرێکی پێکەنیناویە بۆ زۆمبی مۆبایلە زیرەکەکان، چونکە دەتوانن سەیری مۆبایلەکانیان بکەن لە کاتێکدا بەپێ ئەڕۆن چاوی سێیەم لەو ئاستەنگانە ئاگاداریان دەکاتەوە کە یەتە ڕێیان
A South Korean designer has come up with a satirical solution for ‘smartphone zombies’ who can’t take their eyes away from their screens while walking https://t.co/LpjmtEJ1kl pic.twitter.com/cfwaL7lOOG
— Reuters (@Reuters) June 5, 2021
کاتێک بەکارهێنەر لەهەر بەربەستێک نزیک دەبێتەوە، چاوی سێیەم دەکرێتەوەو، لە ڕێگەی زەنگی ئاگادار کردنەوەو کەسەکە ئاگادار دەکاتەوە کە ئاستەنگێک لەبەر دەمیدا هەیە.
دیزاینەرەکە وتی بۆیە ئەم ئامێرەم دروست کرد، تاوەکو خەڵک درک بەوە بکەن کە چەند سەرقاڵی مۆبایلن و بەخۆیاندا بچنەوە.