نەیمار پیرۆزبایی لە بایەر لیڤەركوزن دەكات

پۆڵەتیك سپۆڕت

شەوی ڕابردوو یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە ساڵی كۆڤید 19 دا بەڕێوەچوو تیایدا هەردوو یانەكانی بایرن میونخی ئەڵمانی و پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی ڕووبەڕووبوونەوە و جامە دوو گوێیەكی چامپیۆنس لیگ مۆلەر و هاوڕێكانی لە پرتوگالەوە بۆ میونخیان بردەوە و نەیمار و هاوڕێكانیشی لە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە بۆ لای تاوەری ئیڤڵ.

پاش هێور بوونەوەی دۆخی پاش یارییەكە ئیدی لە هەموو لایەكەوە پیرۆزبایی ئاراستەی یانە باڤارییەكە كرا بە بۆنەی بردنەوەی نازناوی 6 لە مێژوویدا سەرەتا یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی كە خۆی دۆڕاوی بەردەست بایرن بوو لە قۆناغی 8 ی خولەكە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بایرن كرد پاشان ناسڕ خلێفی سەرۆكە سەرمایەدارە قەتەڕییەكەی یانەی پاریس سانت جێرمان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی باڤاری سورپۆش كرد، بەڵام سەیر و سەمەرەترین پیرۆزبایی ئەو پیرۆزباییە بوو كە نەیماری بەڕازیلی هێرشبەری یانە پاریسییەكە ئاراستەی كرد دواتر ئاشكرا بوو كە نیمۆ بە هەڵە پیرۆزبایی خۆی ئاراستە كردووە، چونكە لە بری یانەی بایرن میونخ و دانانی لۆگۆی ئەو یانەیە هەستاوە بە دانانی لۆگۆی یانەی بایەر لیڤەركوزن كە ئەویش یانەیەكی تری وڵاتی ئەڵمانیایە، بەڵام ئەو یانەیە دوورە لە بایرن میونخەوە لەگەڵ ئەوەشدا نەیمار بە هەڵە پیرۆزبایی خۆی پێشكەش كرد.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا