بە ڤیدیۆ.. کیم کارداشیان دەڵێت بەڕاستی من کەسێکی شکست خواردووم

پۆڵەتیک پرێس

ئەستێرەی تەلەفزیۆنی کیم کارداشیان دڵ تەنگیە زۆرەکەی بە هۆی شکست هێنانی لە هاوسەرگیریەکەیدا بۆ جاری سێیەم دەردەبڕێت، فرمێسک بە چاوەکانیدا دێتە خوارەوە ، لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەکەی خۆی.

کیم کارداشیان هەوادارەکانی سەرسام دەکات بەهۆی گریان و دڵ تەنگیەکەیەوە، لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن بەهۆی جیابوونەوەی لە ڕاپەرو گۆرانیبێژی بەناوبانگ کەینی وێست.

لە ڤیدیۆکەدا وا دەردەکەوێت کیم لەگەڵ خوشکەکانیدا کۆرتنی و کایلی و کەنداڵ، گفتوگۆ دەکات و دەگری و دەڵێت ڕاستیەکە ئەوەیە من ناتوانم بەردەوام بم و توانای ئەوەم نیە، ئاماژەی بەوەدا کە نەیتوانیوە بە درێژایی کات لەگەڵ هاوسەرەکەی بێت لە کاتی تۆمار کردنی گۆرانی و کۆنسێرتەکانیدا لەگەڵیدا بێت.

دەڵێت ئەو شایەنی هاوسەرێکی باشە کە لە هەموو کاتێکدا لەگەڵیدا بێت و، گەشتی لەگەڵ دا بکات بەجێی نەهێڵێت شایەنی کەسێکە پشگیری هەموو هەنگاوەکانی بکات بەڵام من نەمتوانی ئەوە بکەم.

هەروەها کیم دەڵێت هەست بەوە دەکەم بە ڕاستی شکست خواردووم، بەڵێ لە هاوسەرگیری سێیەمیشمدا، بەڕاستی من کەسێکی شکستخواردووم، بەڵام تەنها دەمەوێت دڵ خۆش بم.

کیم کارداشیان بە فەرمی داوای جیابوونەوەی لە کەینی وێستی هاوسەری کرد، لە مانگی شوبات دا دوای بەردەوام بوون لە هاوسەرگیری بۆ ماوەی ٧ ساڵ.

بەپێی بڵاو کراوەکان، دوای جیابوونەوەیان کیم کارداشیان داوای کردووە ئەرکی بەخێو کردنی  چوار منداڵەکەیان بە هاوبەشی بگرنە ئەستۆ.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا