لەگەڵ تێپەڕبوونی کات قسە و باسەکان سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی زیاتر و زیاتر دەبێت ڕۆژانەمەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ نوێترین قسەی مێسیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی .
مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی مێسی کۆتایی پێ دێت و بەسەر دەچێت تا ئێستاش مێسی بەفەرمی هیچ گرێبەستێکی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ نەکردۆتەوە .
لەو بارەییەوە ڕۆژنامەکان ئاشکرایان کردووە قسەی کۆتایی مێسی ئەوەیە پێویستە پڕۆژەی داهاتوو بارسا بەجۆرێک بێت بتوانێت ڕکابەری سەرجەم نازناوەکان بکات ئینجا مێسی بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات .
خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسا دڵنیایی داوەتە مێسی کە بۆ وەرزی داهاتوو تەواو بەهێز دەبن و خۆیان نوێ دەکەنەوە هەروەها لاپۆرتا ئامادەیە گرێبەستی مێسی بە دە ساڵی دیکە بە ڕێژەی نیوەی مووچەکەی ئیستای بۆ نوێ بکاتەوە دەتوانێت دوو ساڵی دیکە لە بارسا بەدردەوام بێت و دواتر ڕووبکاتە خوولی ئەمریکی پاش تەواو بوون لە خوولی ئەمریکی وەک ئیداری دەتوانێت لە بارسا دەست بەکاربێت .