سەعدی پیرە: تورکیا ئەو ناوچانەی کڕیوە کە داری لێ بڕیوونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ” تورکیا ئەو ناوچانەی کڕیوە کە داری لێ بڕیوونەتەوە”.

لەماوەی رابردوودا سوپای تورکیا بەسەدان تەن داری ناوچە کوردییەکانی سوتاند و بڕیەوە و بۆ وڵاتەكەی بردەوە، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری سیاسەتمەداران و چالاکوانان و ژینگەدۆستانی لێکەوتووەتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لەمیانی دیدارێكدا بۆ رۆژ نیوز رایگەیاندووە “كۆنسوڵی تورکیا خۆی وتویەتی کە ئەو ناوچانەی تورکیا داری لێبڕیونەتەوە لەلایەن تورکیاوە کڕدراون”.

دەشڵێت ” بیستوومانە تورکیا ئەو ناوچانەی کڕیوە کە داری تێدا دەبڕێتەوە، : پێویستە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لە فرۆشتنی ئەو دارانە بکەن”.

پێشتر پۆڵەتیک پرێس وەك یەكەمین میدیای كوردی لە ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیدا وردەکاریی فرۆشتنی بەشێکی خاکی هەرێمی كوردستانی بە تورکیا ئاشکراكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا