ئەلیگری کێشە بۆ ڕیاڵ مەدرید دروست دەکات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیاڵیا ئاماژە بۆ دەکەن یانەی یۆفانتۆس دەیەوێت لەم هەفتەیەدا چارەنوسی کرسیتیانۆ یەکلای بکاتەوە

گرێبەستی کریستیانۆ هاوینی ساڵی داهاتوو یەکلای دەبێتە بەڵام کریستیانۆ سوورە لەسەر ئەوەی ئەم وەرز یانە جێبهێڵێت بەتایبەت لەگەڵ هاتنی ئەلیگری چەنسی ڕۆشتنی کریستیانۆ زیادی کرد چونکە ناوبراو هیچ ئاسودە نییە لەگەڵ ئەلیگریدا .

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد کە ئەلیگری بیر لەوە کردۆتەوە بە سوود وەرگرتن لە کریستیانۆ کێشە بۆ ڕیاڵ مەدرید دروست بکات ناوبراو بیر لەوە دەکاتەوە کریستیانۆ بدات بە پاریس سانجێرمان لە بەرامبەردا کلیان مپاپێ بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی خانمە پیرەکە .

هەر چەندە کۆی سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ئایندەی مباپێ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت بەڵاپ پێ دەچێت ئەم بیرۆکەی ئەلیگری کێشەی بنەڕەتی بۆ مێرەنگی دروست بکات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا