سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

سامسۆنگ مۆبایلی نوێی گالاکسی ئەی٢٢ لایت بەتایبەتمەندییەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی گالاکسی ئەی٢٢ لایت کێشەکەی ١٨٦ گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٤ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٧٢٠ پێکسڵ و شەپۆلی ٩٠ هێرتز.

چارەسەرکەری هێلیۆ جی٨٠ی تێدابەکارهاتووە، نموونەی سەرەکی مۆبایلەکە ڕامەکەی چوار گێگابایتە و میمۆریەکەی ٦٤ گێگابایتە، لەگەڵ ئەوەشدا نموونەی دیکەی مۆبایلەکە بە ڕامی چوار یان شەش گێگابایت و میمۆری ١٢٨ گێگابایت بەردەست دەبێت.

مۆبایلەکە دیقەی کامێرای بنەڕەتیەکەی ٤٨ مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ١٣ مێگاپێکسڵە، چاوەڕوان دەکرێت بە ڕەنگەکانی ڕەش، سپی، سەوز و مۆر بخرێتە بازاڕەوەز

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا