پاریس چاوی لە ئەستێرەیەكی گەورەی پرێمەرلیگە وەك شوێنگرەوەی مباپێ

دوای ئەوەی زیاتر و زیاتر كیلیان مباپێ ناوی دەبەسترێتەوە بە ڕیاڵ مەدریدەوە و سوورە لەسەر ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس نوێ نەكاتەوە،میدیاكانی ئەوروپا باسی پلانی یانەی پاریس دەكەن لە ئەگەری ڕۆشتنی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ئاشكرای كرد
كە یانەی پاریس سانجێرمان محمد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپووڵیان كردووەتە ئامانج و دەیانەوێت بیگوازنەوە یانە پاریسییەكە،ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پاریس شكستیان هێنا لە ڕازی كردنی كیلییان مباپێ بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە ڕۆژانی داهاتوودا یانەكە لەگەڵ بریكاری كارەكانی محمد سەڵاح گفتوگۆ دەكەن و بۆندێكی خەیاڵی پێشكەشی سەڵاح دەكەن بەو ئومێدەی لەم هاوینەدا ئەستێرە مسڕیەكە بگوازنەوە

هەروەها لیكیپ ئەوەشی خستەڕوو كە پاریس دەیەوێت مووچەكەی سەڵاح هێندەی مووچەكەی نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەكە بێت كە هەفتەی 600 هەزار یۆرۆیە،كە ئەمە سێ ئەوەندەی مووچەكەی محمد سەڵاحە لەگەڵ
لیڤەرپوول

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک