ئەحمەد سالار داوای گۆڕانكاری دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت

ئەحمەد سالار ئەستێرەی ناوازەی تۆپی پێی شاری سلێمانی و كوردستان كە سەردەمانێك ئەستێرەی بێ‌ ڕكابەری تۆپی پێ‌ بوو دڵبەری جەماوەری هاندەری تۆپی پێ‌ بوو نەك تەنها لە شاری سلێمانی بەڵكو لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی كوردستان ناوی ئەحمەد سالار هاوتا بە ناوی ئەستێرەكانی تۆپی پێی عێراق و جیهانیش دەكرا.

ئەحمەد كە لە ئێستادا ماوەی دوو ساڵە وازهێنانی تەواوەتی لە یاری كردن ڕاگەیاندووە لەگەڵ ئەوەشدا هەر بەردەوامە لە دەرەوەی لاكێشە سەوزەكە سەرپەرشتی تیپێك دەكات لە ئەستێرەكانی تۆپی پێی سلێمانی و ڕەخنە گرێكی دیاری نێوەندی وەرزشی كوردستانیشە.

ئەحمەد لە توڕەیی لە دۆخی وەرزشی كوردستان و ئەو ئاقارەی ئێستا خولی نایابی تێكەوتووە و كێشەی نێوان ئەندامانی زۆنی زەرد و سەوز دێتە قسە و لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەیتی فەیس بووك بێ‌ پەردە ڕەخنەی خۆی ئاراستە دەكات و داوای گۆڕانكاری ڕیشەیی دەكات لە زۆنی سەوز بەو هێوایەی كە چاوێك هەبێت نووسینەكەی ببینێت و گوێیەك هەبێت گوێ‌ بیستی پێشنیارەكەی ئەو و بۆچوونی وەرزشكاران و میدیاكاران بێت.

دەقی نووسینەكەی ئەحمەد سالار

به ناوی خوا
پەیامەکەی بەندە بۆ بەرپرسانی شارەکەم
ئەوانەی کە بەرپرسی وەرزش دائەنێن لێرەوە پێتان دەڵێم کاتی گەنجەکان نەهاتووە بێنە پێشەوە کەسانێک هەن بەدەر لە ئیشی حکومی کە ئەوە پیشەی زۆرینەیە لە ناو وەرزشدا 2بۆ 3 پۆستیان هەیە نموونە:

1– هەیە ئەندامی ئیدارەی یانەیەکە و لە هەمان کاتیشدا جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیشە.

2– هەیە هەمان شت ئەندامی یانەیە و
سەرۆکی لیژنەی حوکامە و ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی لقی سلیمانی یە.

3– هەیە ئیدارییە و سەرۆکی وەرزش و لاوانە


بۆیە پەیامەکەی من بۆ سەرۆکی بۆردی وەرزشی یەكێتی نیشتیمانی یە ئەگەر چاکسازیت پئ ناکرئ تۆش یاتاغت کۆکەرەوە و چۆڵی کە شۆێنی وەرزشی حەساسە پێت ناکرێ‌ دەردی عەرەب وتەنی (الله و محمد و علی ویاک) بۆیە چاکسازیمان ئەوێت لە هەموو شوێنەكان.

لەگەڵ ڕێزدا براتان ئەحمەد سالار

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک