ڤیدیۆ.. نمایشکردنی عەزی بوکێنی شازادە دیانا

پۆڵەتیک پرێس

ئەو عەزیە بوکێنیەی شازادە دیانا بۆ ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ شازادە چارلس لەساڵی ١٩٨١دا لەبەریکرد، ڕۆژی پێنج شەممە لە ماڵی شازادەی پێشووی کوچکردووی لەندەن نمایشکرا.

عەزیە سپیەکە دیزاینەران دیڤید و ئیلیزابێس ئیمانویل دیزاینیان کردووە بۆ ڕۆژی هاوسەرگیری شازادە دیانا میراتگری تەختی بەڕیتانی، عەزیەکە زۆر سەرنجڕاکێش و تایبەتمەندە درێژیەکەی لە دواوە نزیکەی هەشت مەترە، کە ڕاڕەوەکەی پڕکردبوو لەکاتی ڕۆیشتی دیانادا.

هەردوو کوڕەکەی شازادە ولیام و هاری عەزی هاوسەرگیری دایکیان کرد بە دیاری بۆ پێشانگای شێوازی شاهانەی لە دروستکردنیدا، هەروەها لە پێشانگاکەدا چەندین نیگار و وێنە و ڕۆب و جلوبەرگی تایبەت نمایشکراوە، کە بۆ سێ نەوە لە ژنانی شاهانە دروستکراوە وەک شازادە مارگرێت و شاژنی دایک.

شازادە دیانا و هاوسەرەکەی لەساڵی ١٩٩٢ جیابوونەتەوە و لەساڵی ١٩٩٦دا بە فەرمی کاروباری جیابوونەوەیان ئەنجامدا.

شازادە دیانا لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە ڕۆژی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ کۆچی دوایی کرد، کاتێک لە پشووی هەفتەیا بوو لەگەڵ خۆشەویستە ملیاردێرەکەی دودی ڤاید، ئۆتۆمبێلەکەیان لە تونێلی پاریس تووشی پێداکەوتن دەبێت و ڕاستەوخۆ شۆفێرەکە و دودی گیان لەدەست دەدەن، دوای گواستنەوەی شازادە دیانا بۆ نەخۆشخانە لە کاتژمێری چواری بەیانیدا ئەویش گیان لەدەست دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا