دژی گران بوونی بەنزین شۆفێران دەستیان بەخۆپیشاندان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەشاری سلێمانی شۆفێران گردبونەوەو داوای دابەزینی نرخی بەنزین دەكەن و نیگەرانن لە بێدەنگی بەرپرسان لە ئاست بەرزی نرخی بەنزین و رێگەی بەردەم پارێزگایان داخست.

پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لەشوێنی خۆپیشاندانی شۆفێرانەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیران، دژی گرانبوونی نرخی بەنزین شۆفێرانى  تەكسی لە سلێمانی گردبوونەوەو رێگای سەرەكی بەردەم پارێزگای سلێمانیان داخست و داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كار بۆرێگر كردن لە گرانبوونی نرخی بەنزین بكەن و كێشەكە چارەسەر بكەن.

ماوەیەكە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهای دۆلار بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە بەجۆرێك نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە 650 دینارەوە بووە بە 700 دینار، لیترێك بەنزینی موحەسەنيش لە 700 دینارەوە بووه‌ به‌ 750 دینار و بەنزینی سوپەریش نرخەكەی بۆ 850 دینار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هاوكات ، كەریم عەلی كریم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هاوردە كردنی سوتەمەنی بۆهەرێمی كوردستان قۆرخكراوە و بۆهێنانی بڕی هەرتەنێك سوتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان 100 دۆلار لەو كۆمپانیایە وەردەگیرێت كە سوتەمی دەهێنێت ئەوەش رەسید پێدەفرۆشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا