مانەوەی كویمان واتا ماڵئاوایی ئەم یاریزانانەی بارسا !

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ڕاپۆرتێكدا باسی لەوە كرد كە دوای ئەوەی كویمان گرێبەستەكەی نوێ كرایەوە،داهاتووی هەندێك یاریزان كەوتە مەترسییەوە

میرالیم پیانیچ لە سەرەوەی لیستەكە دێت،دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لای كویمان پشتی پێنەدەبەسترا،لە ئێستاشدا هاتنی جۆرجینۆ ویناڵدۆم زۆر نزیكە لە بارسێلۆناوە

ناوی دووەم جۆنیۆر فیرپۆی بەرگریكارە كە كویمان دەستبەرداری دەبێت،بەپێی سەرچاوەكان بارسا لویس گایای بەرگریكاری باڵی چەپی ڤالانسیا دەكڕێت و فیرپۆ روو لە ڤالانسیا دەكات

ناوی سێیەم ساموێل ئومتیتیە كە یانەكە ئاگەداری كردووەتەوە لە پلانەكانی ڕاهێنەردا نیە و پێویستە یانەیەك بۆخۆی بدۆزێتەوە،شایەنی باسە گرێبەستەكەی ساڵی 2023 كۆتایی دێت

ناوی چوارەم سێرجی ڕۆبێرتۆیە كە داهاتووی نا ڕوونە و بەئەگەرێكی زۆرەوە یانەكە جێدەهێڵێت،گرێبەستەكەی ئەم هاوینە كۆتایی دێت و یانەكە نایەوێت نوێی بكاتەوە

بۆ وەبیرهێنانەوە بارسێلۆنا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەكە لە كۆن ئەگوێرۆ و ئیریك گارسیا و ئیمیرسۆن ڕۆیاڵی گواستەوە ڕیزی یانە كەتەلۆنییە

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک