نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە

پۆڵەتیك پرێس

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە بەرزی مایەوەو یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 71 دۆلارو 51 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێتن بەوەش نەوت پارێزگاری لە بەرزی مانەوەی نرخەكەی كردو تەنها چەند سەنتێك نرخەكەی دابەزی.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە ٦9 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەوەش بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەكەی بەرزبوەوە.

ناوەڕاستی هەفتەی رابردو وڵاتانی ناو رێكخراوی ئۆپیك پڵەس رێككەوتن لەسەر پلانی هەنگاو بە هەنگاوی لابردنی رێگرییەكان لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت هەتا كۆتایی مانگی تەمموز.

هاوكات بەگوێرەی هەوڵی میدیا جیهانییەكان هۆكاری بەرزبوونەوەكەی نرخی نەوت، بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت دەگەڕێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا