بەختیار شاوەیس: پرسی دەستوور رووخساری راستەقینەی حزبەكان دەردەخات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەدوای هێنانەوەی پرسی دەستوور بۆ هەرێمی كوردستان، رۆژ دوای رۆژ روخساری راستەقینەی یەكڕیزی نێوان حیزب و پێكهاتەكانی كۆمەڵی كوردستان دەردەكەوێت.

بەختیار شاوەیس وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆچوونێكی كەسی بڵاوكردووەتەوە بەناوی كام دەستور و كام یەكڕیزی؟! نووسیەتی: ئەوەتا كاكم وەزیرە لە حكومەتی هەرێم و حیزبەكەی لە هەولێر ئامادە نییە ئاڵای كوردستان بەرز بكاتەوە، بەڵام دەڵێ دەبێ لە دەستووری هەرێم زمانی توركمانی زمانی رەسمی بێت، وەك ئەوەی كە بیست ملیۆن كورد لە توركیا مرۆڤ نەبن.

هەروەها دەڵێت، لەولاوە یەكێكی كە سەرۆكی حیزبە دەڵێ لە دەستووردا نابێ سروودی ئەی رەقیب هەبێ و نابێ ئاڵای كوردستان بەم شێوەیە بمێنێت.

بەختیار شاوەیس نوسیویەتی: ئەمانە نوێنەرایەتی پێكهاتەی توركمان و مەسیحی دەكەن بەوشێوەیە هەڕەشە دەكەن ، ئەبێ نوێنەرانی حیزبە گەورەكان و حیزبە ئاینیەكان چەند مەرجیان هەبێ و چی بڵێن؟!

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، باشە چی بڵێین بەدایك و هاوسەر و خوشكی ئەو هەزاران گەنجەی تا دەگاتە شەڕی داعش كە زیاتر لەسەدەیەكە لە ژێر ئاڵای كوردستان و بەسرودی ئەی رەقیب شەهید بوون.

لە كۆتاییدا دەڵێت، باشە دەستوور كەگرێبەستی كۆمەڵایەتی نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگەیە، بەم جۆرە بیركردنەوە و بەم جۆرە ئاوازە دەبێتە یەكڕیزی یان زیاتری ماڵوێرانی؟!

نووسینەكەی بەختیار شاوەیس دوای ئەوە دێت كە یونادم یوسف كەنا سكرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری و سەرۆكی لیستی ڕافیدەین لە پەرلەمانی عێراق، بۆ دەنگی ئەمریكا وتبووی : پێویستە لە دەستووری هەرێم ئەی رەقیب سروودی نیشتمانی نەبێت و ئاڵای كوردستان بگۆڕدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا