12 لایەنی سیاسی بۆچوونەكانیان لەسەر دەستور دەدەنە پەرلەمان

 

پۆڵەتیك پرێس

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، 12 فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان تێبینیی و بۆچوونی حیزبەكانیان لەسەرپڕۆژەی دەستوری هەرێم بۆ پەرلەمانی كوردستان گەڕاندووەتەوە.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،  تائێستا 12 فراكسیۆن سەرنج و تێبنییەكانیان لەسەر دەستوور گەیاندووەتە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەوانیش بریتین لە، پارتی، یەكێتی، بزووتنەوەی گۆڕان، شیوعی، لیستی سەردەم، چاكسازیی توركمان، بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، زەحمەتكێشانی كوردستان، ئەنجوومەنی گەلی كلدانیی سریانی ئاشووری، فراكسیۆنی میللەتی توركمان، بەرەی توركمانی و پارتی گەشەپێدانی توركمانی.

وتیشی، فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن ماون سەرنج و تێبینیی حیزبەكانیان بهێنن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەڵام بەپێی زانیارییەكانمان ئەوانیش سەرقاڵی ئامادەكارین و چاوەڕێ دەكەین هەفتەی داهاتوو بۆچوونەكانیان بگەیەننە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

بەوتەی ، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانی كوردستان، تەواوی لایەنەكان دیدو تێڕوانینی جیاوازیان هەیە لەسەر دەستور بەڵام خاڵی هاوبەشەیان ئەوەیە سەرجەمیان كۆكن لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان خاوەنی دەستوری خۆی بێت بەومەرجەی بنەمای دیموكراسی تێدا پەیڕەو بكرێت و خواستی هەموو لایەنەكانی لەسەر بێت.

لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا 51 ماددەی رەشنووسی دەستوور كۆدەنگییان لەسەر كرا و لە خولی پێنجەمیشدا گەیشتنە 72 ماددە، بەڵام  بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان لەسەر چەند ماددەیەك  كە پەیوەندییان بە ئایین، سیستمی سیاسی و بەڕێوەبردن و دابەشكردنی دەسەڵاتەكانەوە هەبوو،  وای كرد ماددەكانی تر تەواو نەكرێت و دەستووریش بكەوێتە ئەم خولەی پەرلەمانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا