ڕوسیا: نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەر وەبەرهێنان لە پرۆژە نوێیەکانی نەوت بوەستێنرێت، نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ ٢٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە.

ئەلیکسەندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی لە پترسبۆرگ ڕایگەیاند، ئەگەر وەبەرهێنان لە پڕۆژە نوێیەکانی نەوت بوەستێنرێت وەک ئەوەی ئاژانسی وزە داوای کردووە ئەوە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٠٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە.

پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاند، ئەگەر جیهان دەیەوێت بگاتە خاڵی سفری دەرچوونی گازە پیسەکان لە ناوەڕاستی ئەم سەدەیەدا لەسەر وەبەرهێنەران پێویستە وەبەرهێنان لە پرۆژە نوێیەکانی نەوت و گاز و خەڵوز بوەستێنن.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کۆڕبەندی پترسبۆرگ تایبەت بە ئابوری جیهانی دەستی بە کارەکانی کرد  کە بەشێوەیەکی ڕووبەڕوو بەڕێوەدەچێت ئەوەش بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا