مەسەلەی داربڕینەکەی رەحمەتی عوسمان قادر منەوەر

عادل عەلی
لەسەردەمی سەرەتاکانی شۆڕشی نوێدا کادرەکانی کۆمەڵەو بزوتنەوەی سوسیالیستی پێکەوە جەولەیان بە دێھاتەکانی کوردستاندا ئەکردو بۆ ھۆشیاردنەوەو گەیاندنی دەنگ و باسی شۆڕش خەلک لە زۆربەی کۆبوونەوەکاندا کادرەکەی کۆمەڵە باسی سیاسی و گەشەکردنی شۆرش و ھاندانی جەماوەر ئەکات رەحمەتی کاک عوسمانی قادر منەوەریش بە بەردەوامی تەنھا باسی دیاردەی داربڕین ئەکات کە پیویستە خەڵکی دار نەبڕن و ژینگەی کوردستان بپارێزن…رۆژگار ئەڕواو ئەم کارە بەردەوام ئەبێت.

زستانێک سوتەمەنی ناگاتە دیھاتەکان و ناچار خەلکی روو کەنە دارستانەکان و بەرێژەیەکی زۆر ئەبڕنەوە..لە کۆبوونەوەیەکا کادرەکەی کۆمەڵە وەک ھەموو جارێ قسەوباسی سیاسی تەبلیغاتی حزبی و سیاسی خۆی دەکات و لە ناو قسەکانیشدا باشی دیاردەی داربڕین دەکات و پێیان دەڵێ کە شۆرش بڕیاری تەواوی دەرکردووە بۆ قەدەغەی داربڕینەوە..لە کۆتایی قسەکانیدا کادرەکەی کۆمەڵە ئەڵێ ئێستاش کاک عوسمان قسەتان بۆ ئەکات ..رەحمەتیش کە پیاوێکی قسە خۆش خۆش مەشرەب ئەبێت یەکسەر ئەڵێ کاکە بەخوا ھەر مەسەلەی دارەکان بوو قسەو باسەکەی من کاکە ئەویشی باس کرد…لەم رۆژانە میدیاکان باس و خواسەکەیان بڕینەوەی دارەکانی ناوچەی بادینانە لە لایەن تورکیاوە ..ھەمووان دڵمان خۆش بوو وتە بێژەکەی حکومەتی ھەرێم ھەڵوێستی دەربڕی ..کەچی ھێندەی پێ نەچوو لەسەر ئاستی فەرمی حکومەتی تورکیا ئەڵێ حەقی خۆمانە ئەو دارانە ببڕینەوە چونکە ئێمە ئەو خاکەمام لە دەسەلاتدارانی ئەو سنورەی ھەرێم کڕیووە خاوەندارێتی بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە….ئەم پرسەش وەک مەسەلەکەی رەحمەتی کاک عوسمان قادر منەوەری لێھات حکومەتی ھەرێم لە پای ئەم ھەموو داگیرکارییەی تورکیا لەسەر داربڕینەکە ھەڵوێستی وەرگرت..کەچی تورکیا ھەر خۆی ئەوەی باس کرد کە وا نییەو نارەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەرپرسانی ھەرێم کە بۆیان نیە نارازی بن…کەواتە ھەر مەسەلەی دارەکان بوو ئەویش ھیچ ..ھەزار رەحمەتت لێ بێت کاک عوسمان گەر بمایە چی ئەوت….!

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا