ئێڵ جی واز لە مۆبایلە زیرەکەکانی دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئێڵ جی کۆری بە فەرمی ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بە فەرمی لە بەرهەم هێنانی مۆبایلە زیرەکەکانی دەوەستێت.

بەپێی بڵاو کراوەکان، کۆمپانیای ئێڵ جی لە مانگی ڕابردووەوە ئەم بڕیارەی دەرکردووە، بەڵام لەم مانگەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکات.

ئێڵ جی بە پێوستی زانی لە یەکێک لە کارگەکانی ڤێتنام تەواوی بەرهەم هێنانەکانی بکات بە کەل و پەلی ناوماڵ، وەک لە بەرهەم هێنانی مۆبایلی زیرەک.

ئێڵ جی بەردەوامە لەسەر فرۆشتنی مۆبایلە زیرەکەکانی، بەڵام مۆبایلی نوێ بەرهەم ناهێنێت، سیستمەکانی ئەندرۆیدیشی تیادا نوێ دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا